ئابووری

پسپۆڕێك: دۆلار هه‌رزان ده‌بێت و ئاڵتوونیش زیاتر گران ده‌بێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پسپۆڕێك: دۆلار هه‌رزان ده‌بێت و ئاڵتوونیش زیاتر گران ده‌بێت


مه‌ودا میدیا-

پسپۆڕێکی ئابوورى و دارایی دەڵێت، ئەگەری بەرزبوونەوەی نرخی دینار زیاترە وەک لە دابەزینی، بە ئەگەری زۆرەوە 100 دۆلار لە خوار 140 هەزار دینار جێگیر دەبێت و ئاڵتوونیش گرانده‌بێت.
 
د. سەفوان قوسەی، پسپۆڕی دارایی عیراقی وتی "روونە کە دابەزینێک لە نرخی دۆلاردا هەیە لەسەر ئاستی جیهاندا، ئەمەش لە ئەنجامی تێکچوونی سیستمی بازرگانیی جیهانیی و سەپاندنی پێناسی گومرگی نوێ لەلایەن ئیدارەی ئەمه‌ریکاوە، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە نرخی دۆلار نزیکەی 8% دابەزیوە و هەوڵێکیش هەیە بۆ رووکردنە زێڕ وەک پەناگەیەکی ئارام".
 
وتیشى "پێشبینی دەکرێت بانکی فیدراڵیی ئەمه‌ریکا رێژەی سوود کەمبکاتەوە، ئەمەش دەبێتەهۆی دابەزینی زیاتری نرخی دۆلار دەشڵێت،ئەمە رەنگدانەوەی لەسەر نرخی دۆلار بەرانبەر دیناری عیراقی هەبووە و وایکردووە فرۆشتنی دۆلار و کڕینی دینار زیاد بکات".
 
ئەو پسپۆڕە داراییە پێیوایە نرخی دینار بەردەوام دەبێت لە بەرزبوونەوە و دەڵێت "بەپێی پێشبینییەکانم، دینار بە شێوەیەکی پلەبەندی باشتر دەبێت، تاوەکو دەگاتە نرخێک کە لەوانەیە نزیک ببینەوە لە 1350 دینار 100 دۆلار بەرانبەر بە 135 هەزار دینار و ئاڵتوونیش گرانتر ده‌بێت".

ع
Qaiwan
Qaiwan