کوردستانی
ژینگەی هەرێم پاك دەبێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
لە هەرێمی كودستان تائێستا 2500 موەلیدەی گەڕەكەكان بەهۆی پرۆژەی رووناكییەوە كوژێندراوەنەتەوە و لە بەرنامەدایە كە دووكەڵی ئۆتۆمبێلەكانیش كەم بكرێتەوە.
سەنعان عەبدوڵڵا، وتەبێژی دەستەی ژینگەی هەرێم رایگەیاند"بەهۆی پڕۆژەی رووناكییەوە تا ئێستا نزیكەی 2,500 موەلیدەی كارەبا لە شارەكانی هەرێم بە تەواوی كوژێنراونەتەوە و ئەوەش كاریگەریی ئەرێنی لەسەر ژینگە هەبووە، چونكە بە رێژەیەكی بەرچاو گازە ژەهراوییەكان كەمبوونەتەوە".
وتیشی"سەرەڕای كەمكردنەوەی كارپێكردنی موەلیدەكان، بەڵام هێشتا هەوای شارەكانی هەرێمی كوردستان تا رادەیەكی بەرچاو بە تایبەت هەولێر و سلێمانی".
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد"پاڵاوگە نایاساییەكانی نەوت و دووكەڵی ئۆتۆمبێلەكانیش هۆكارن بۆ پیسبوونی هەوای هەرێمی كوردستان، بۆیە پێویستە پاڵاوگە نایاساییەكان دابخرێن یان بەگوێرەی رێنماییەكانی پاراستنی ژینگە رێكبخرێنەوە و پێویستە لەكاتی پشكنینی ساڵانەی ئۆتۆمبێلەكانیشدا، مەرجەكانی پاراستنی ژینگە تووندوتۆڵ بكرێن".
ئ پ
بیروڕا


