کوردستانی

پلەکانی گەرما روو لە دابەزین دەکەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


پلەکانی گەرما روو لە دابەزین دەکەن
مەودا میدیا-

شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرایکرد بۆ لەمەودوا رۆژ بە رۆژ پلەکانی گەرما روو لە دابەزین دەکەن، هاتنی شەپۆلەکانی گەرما کەمتر دەبنەوە.

سالار حاجی عەلی، شارەزای بواری کەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهۆی تێپەڕاندنی ناوەڕاستی چلەی هاوین، نزیکبوونەوە لە وادەی کەوتنی گەلاوێژ بەشێوەیەکی گشتی روو پلەکانی گەرما روو لە دابەزین دەکەن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەگەر  هەیە لە هەندێک حاڵەت شەپۆلی گەرما دروست بێت ، ئەویش زیاتر کاریگەری بۆسەر ناوچەکانی گەرمیان هەیە، هەروەها کاریگەری بۆ خوار هەزار مەتر لە سەر ئاستی دەریاوە دەبێت".

 ئەوەشی خستەڕوو "ئەمڕۆ بەرزترین پلەکانی گەرما لەنێوان شارەکانی هەرێمی کوردستان، بەمشێوەیە دەبێت":

سلێمانی بەرزترین °43 پلە نزمترین °25 پلە
 
هەڵەبجە بەرزترین °43 پلە نزمترین °28 پلە

کەرکوک بەرزترین °45 پلە نزمترین °30 پلە

هەولێر بەرزترین °45 پلە نزمترین °27 پلە

دهۆک بەرزترین °44 پلە نزمترین °29پلە

 ناوچەکوێستانەکان°30 بۆ  بۆ نزیک °40

ناوچە کانی گەرمیان بە گشتی پلەکانی گەرما °47 پلە بۆ °48 پلە.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan