کوردستانی

هیچ یەختێکی کۆچبەران بێسەروشوێن نەبووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هیچ یەختێکی کۆچبەران بێسەروشوێن نەبووە
مەودا میدیا-

چالاکوانێکی بواری کۆچبەران هەواڵی ونبوونی یەختێکی کۆچبەران لە ئاوەکانی نێوان تورکیا و یۆنان رەتدەکاتەوە.

رەنج پشدەری، چالاکوانی بواری کۆچبەران رایگەیاند "بەدواداچوونیان بۆ ئەو هەواڵە کردووە کە لە میدیا کوردییەکان بڵاوکراوەتەوە، کە گوایە یەختێکی کۆچبەران لە دەریادا ونبووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "گومان دەکرێت ئەو هەواڵە لەوەوە سەرچاوەی گرتبێت کە ژمارەیەک کۆچبەر لە تورکیا گیراون کەسوکاریان  زانیاری لەبارەیانەوە نازانن و قاچاخچییەکەش وەڵامی پەیوەندییەکانی کەسوکاریان ناداتەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "دڵنیایی دەدەنە کەسوکاری کۆچبەران تاوەکو ئێستا هیچ کۆچبەرێکی کورد لە دەریادا نییە تاوەکو مەترسی لەسەریان لەسەر بێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan