کوردستانی
تۆمارکردنی ناوی حاجیان کرا بە ئەلیکترۆنی
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف کاروباری ئایینی هەرێم ئاشکرایکرد لەمڕۆوە ناوی حاجیان بۆ حەجی 2026، بەشێوەی ئەلیکترۆنی تۆمار دەکرێت و پرۆسەکە زۆر بە روونی دوور لە دەستێوەردان دەبێت.
نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف کاروباری ئایینی هەرێم بە مەودا میدیای راگەیاند "پرۆسەی خۆتۆمارکردن تاوەکو 9/20 بۆ ماوەی 40 رۆژ بەردەوام دەبێت و 10/1 یروپشک بۆ ناوی حاجیان ئەنجام دەدرێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەو کەسانەی حەجیان کردووە نابێت دووبارە ناویان تۆمار بکەنەوە و ئەوانەشی لە ساڵی 2017 یان 2021 ناویان نوسیوە نەهاتووەتەوە دەبێت دووبارە ناوی خۆیان تۆمار بکەنەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "لەمەودوا هەرکەسێک دەیەوێت فەریزەی حەج ئەنجام بدات لە ماڵەکەی خۆیی لە رێگەی موبایلەکەیەوە فۆڕمەکە پڕدەکاتەوە و بەشێوەیەکی یەکسان ناوەکان بڵاودەکرێتەوە".
هاوڵاتییان دهتوانن بێبهرانبهر لە رێگەی ئەم لینکەوە خۆیان بۆ حەج تۆمار بکەن
https://hajj.digital.gov.krd/
ب ح

بیروڕا