کوردستانی

مانگی رابردوو تورکیا 18 جار هەرێمی کوردستانی بۆردومان کردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مانگی رابردوو تورکیا 18 جار هەرێمی کوردستانی بۆردومان کردووە
مەودا میدیا-

تیمی کوردستانی-عیراقی رێکخراوی (CPT)ی ئەمەریکی کە چاودێری ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا دەکات لە هەرێمی کوردستان، راپۆرتی مانگی تەموزی بڵاوکردەوە.

کامەران عوسمان، سەرۆکی تیمی کوردستانی-عیراقی رێکخراوی (CPT)ی ئەمەریکی رایگەیاند "سەرەڕای لەناوبردنی چەکەکانی پەکەکە، بەڵام هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بەردەوامە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دەوڵەتی تورکیا لە نێوان رۆژانی (1 بۆ 31)ی تەموز لانیکەم 18 هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە".

ئەوەشی خستەڕوو "هێزەکانی تورکیا لە 29ی تەموز ئۆپەراسیۆنێکی نوێی زەمینییان دەستپێکردووەو رێگریی لە هاتوچۆی هاوڵاتییانی مەدەنی دەکەن و زیانیان بە کێڵگە کشتوکاڵییەکان گەیاندووە".

باسی لەوەشکرد "زیاتر لە 17 لەو هێرشانە لە گوندەکانی ئامێدی سەربە پارێزگای دهۆک ئەنجامدراون، هەروەها هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە شاری سلێمانی ئەنجامدراوە".

وتیشی "لە سەرەتای ئەمساڵەوە سوپای تورکیا هەزار و 696 هێرشی سەربازی لە هەرێمی کوردستان ئەنجامداوەو لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا نۆ هاوڵاتیی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan