کوردستانی
ئهندامانى پهكهكه دهگهڕێنهوه وڵاتى خۆیان
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
پەروین بۆڵدان ئەندامی شاندی ئیمڕاڵی، بۆ گفتوگۆی ئاشتیی نێوان تورکیا و پەکەکە، دەڵێت، دوای بە ئەنجام گەیشتنی رەوتی ئاشتیی ئەندامانی چەکداری پارتی کرێکارانی کوردستان دەگەڕێنەوە وڵاتەکانیان.
پهروین بوڵدان راگهیاند "دوای چل ساڵ شەڕی خوێناوی لە نێوان تورکیا و پەکەکە، نیشانەکانی کۆتایی هاتنی یەکێک لە درێژترین و پڕتێچووترین کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوین دیارە".
وتیشى "فەرمانی عەبدوڵڵا ئۆجهلان، رێبهرى زیندانیكراوى پهكهكه بۆ هەڵوەشانەوەی پەکەکە لەگەڵ ویستی رهجهب تهیب ئەردۆغان، سهرۆك كۆمارى توركیا بۆ گفتوگۆ و هاوکاریی لەگەڵ هێزە کوردییەکان، نەک هەر سیاسەتی ناوخۆیی تورکیای توشی گۆڕان کرد، بەڵکوو لێکەوتەی قووڵی بۆ داهاتووی کوردەکان لە عیراق، سوریا و سەرجەم ناوچەکە لەگەڵ بوو".
ئهوهشى خستهڕوو "پاش چەند ڕۆژێک لە وتەکانی باخچەلی سەرۆکی مەهەپە کە داوای کرد ئۆجەلان بێت و پەکەکە هەڵوەشێنێتەوە و رەوتی ئاشتیی لە نێوان کورد و تورکیا بێتەدی، وەفدی نوێنەرانی کورد چووە ئیمڕاڵی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئۆجەلان، دواتر ئەو وەفدە رایگەیاند کە ئۆجەلان سێ نامەی بۆ قەندیل و ئەوروپا و هەرێمی کوردستان ناردووە و پێدەچێت ئاشتیی لە تورکیا بێتەدی، چەند رۆژ دواتر ئۆجەلان لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا وتى پەکەکە هەڵوەشاوەتەوە".
باسى لهوهشكرد "عەبدوڵڵا ئۆجەلان هەرگیز ئازادیى خۆی وەک خواستێکی تاکەکەسی داوا نەکردووە ، بەڵام روانگە و لێکدانەوەی ئۆجەلان ئەمەیە کە ئەم رەوتی ئاشتیيە نابێ سنووردار بکرێتەوە بۆ ئازادی تاکەکەسی، ئۆجەلان بە گشتيی لایەنگری ئازاديی کۆمەڵایەتیيە و ئازادی خۆی بە بەشێک لە ئازادی کۆمەڵایەتی دەبینێت، به جێبهجێكردنى پرۆسهى ئاشتیی و دوای بە ئەنجام گەیشتنی، ئەندامانی چەکداری پارتی کرێکارانی کوردستان دەگەڕێنەوە وڵاتەکانیان".
ع
بیروڕا


