کوردستانی
دانا عه‌بدولكه‌ریم پێشنیارى كردووه و مه‌سرور بارزانى قه‌بوڵى كردووه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
نوسه‌رو رۆژنامه‌نوسێكى نزیك له پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌ڵێت، دانا عه‌بدولكه‌ریم، وه‌زیرى ئاوه‌دانكردنه‌وه له پشكى گۆڕان له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم پێشنیارى كردووه هه‌رێم داهات نه‌داته به‌غداو مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌ت پێشنیاره‌كه‌ى قه‌بوڵكردووه.
رێبوار كه‌ریم وه‌لى، نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوسى نزیك له پارتى دیمو‌كراتى كوردستان نوسیویه‌تى "لە چەند رۆژی رابردوودا، دەبوایە مەغروور بارزانی" مه‌سرور بارزانى" 120 ملیاری داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا بنێرێ و نەوتی بەرهەمهاتووش رادەست بکات و بەغداش موچەی مانگی شەش بنێرێ".
باسى له‌وه‌شكردووه "کەچی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سکرتێرەکانی مەغروور بارزانیدا، کە قسە دێتە سەر ناردنی پارەکە بۆ بەغدا، بە قودرەتی قادر، دانا عەبدولکەریم ناسراو بە دانای قیتار، کە بێ ئەوەی سککەی قیتار هەبێ، (گردی گۆڕاو)یان وەک واگۆنی ژمارە یەک بە پارتییەوە بەستۆتەوە، پێشنیاز دەکات کە ئەو پارەیە نەنێرن".
ئه‌وه‌شى ئاشكراكردووه "رێک مەغروور بارزانیش کە لە ژیانیدا، حیسابی پووشێک بۆ وەزیرەکانی ناکات، بۆ یەکەمجار تەئییدی قسەکەی دانای قیتار دەکات و بەو شێوەیە لە بێبەختیی ئەم میللەتە، مەغروور بارزانی تەسلیمی، پێشنیازی یەکێک لە سکرتێرەکانی دەبێ".
ع
بیروڕا


