کوردستانی

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى: كارى پێشینه‌مان قوت و ژیانى خه‌ڵكه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى: كارى پێشینه‌مان قوت و ژیانى خه‌ڵكه‌

مه‌ودا میدیا-

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە قەڵاچوالان لەگەڵ لێپرسراوانی مەکتەب و بۆردەکانی یەکێتی کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیی ئامادەیبوون، بافڵ جەلال تاڵەبانی دوایین پێشهاتە سیاسیی و ئەمنییەکانی ناوچەکە و هەڵوێست و رۆڵی یەکێتی خستەڕوو.

سەرۆک بافڵ رایگەیاند "یەکێتی کوردایەتی لە خزمەتکردنی خەڵکە خۆشەویستەکەماندا دەبینێتەوە، بۆیە کاری لەپێشینەمان دابینکردنی ژیانێکی شایستەیە بۆ هاونیشتمانییان و لەسەر قووت و بژێویی خەڵک هیچ سازشێک ناکەین. هەروەها جەختی کردەوە کە پابەندن بە گفتوگۆ و دیالۆگ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ حکومەتی عیراق".

بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی رۆڵی هەڤاڵانی یەکێتی کرد لە بەرانبەر دڵسۆزی و خەمخۆرییان، رایسپاردن بەهەمان گڕوتینی یەکێتییانەیانەوە کاربکەن و دامەزراوەکانی یەکێتی بخەنە خزمەتی گشتی و لە ئاست خواست و داواکاریی خەڵکدا بن.

ع
Qaiwan
Qaiwan