ئابووری
گۆڵدمان ساكس: یه‌ك ئۆنسه‌ى ئاڵتوون بۆ 4000 دۆلار به‌رزده‌بێته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
بانكى گۆڵدمان ساكسى ئه‌مه‌ریكى پێى وایه، به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاڵتوون له بۆرسه‌ى جیهانیی به‌رده‌وام ده‌بێت و تا كۆتایی ساڵ ئۆنسه‌ى ئاڵتوون ده‌گاته ئاستێكى به‌رز كه پێشتر تۆمارنه‌كراوه.
ئاژانسى سكاى نیوزى عه‌ره‌بى بڵاویكرده‌وه "بانكى گۆڵدمان ساكس پێشبینییه‌كانى بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى ئاڵتوون خستووه‌ته‌ڕوو، پێیان وایه وه‌به‌رهێنان له ئاڵتوون له لایه‌ن بانك و كۆمپانیا‌و بازرگانه‌كان رووى له‌زیادبوونكردووه".
بانكه‌كه پێى وایه، زۆر خواست له‌سه‌رى و ئه‌گه‌رى كه‌مبوونه‌وه‌ى سوى بانكى كه بڕیاره له رۆژانى داهاتوو وه‌زاره‌تى خه‌زێنه‌ى ئه‌مه‌ریكا بڕیارى له‌سه‌ر بدات، ده‌بێته هۆكارى زیاتر به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى زێڕ".
بانكه‌كه پێشبینى خۆشى بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاڵتوون كردووه و پێى وایه تا ساڵى 2026 نرخى یه‌ك ئۆنسه‌ى ئاڵتوون له بۆرسه‌ى جیهانیی ده‌بێته 4000 هه‌زار دۆلار و به‌رزبوونه‌وه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ئه‌م هه‌فته‌یه نرخى یه‌ك ئۆنسه‌ى ئاڵتوون له بۆرسه‌ى به 2398 دۆلار داخرا، له چه‌ند هه‌فته‌ى رابردووش نرخى یه‌ك ئۆنسه بۆ 3500 دۆلار به‌رزبووه‌وه.
ع
بیروڕا


