کوردستانی
له چه‌ند رۆژى داهاتوو گه‌ڕێكى تر‌ى كۆبوونه‌وه‌كان بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ ئه‌نجامده‌درێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پێداگره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى هه‌رچى زووه كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێكبهێنرێت بۆ ئه‌وه‌ى خزمه‌تكردن و خزمه‌تگوزاریی و پرۆژه ئه‌نجامبدرێت بۆ هاوڵاتییان.
نزیكه‌ى نۆ مانگه هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌كانى كوردستان به‌ڕێوه‌چووه كه 20ى 10ى 2025 بوو، به‌ڵام تا ئێستا كابینه‌ى نوێ پێكنه‌هێنراوه و هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌یه‌وێت ته‌واوى ده‌سه‌ڵاته‌كان لاى خۆیبن.
سه‌رچاوه‌یه‌كى حزبى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "پارتى هۆكارى دواكه‌وتنى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێیه، ده‌یه‌وێت هه‌رچى ده‌سه‌ڵات هه‌یه لاى خۆیبێت، یه‌كێتیش به‌وه رازى نییه و ده‌یه‌وێت به‌شداریی ده‌سه‌ڵات بێت نه‌ك ته‌نها هاوبه‌ش".
وتیشى "بڕیار هه‌یه له چه‌ند رۆژى داهاتوو گه‌ڕێكى تر‌ى كۆبوونه‌وه‌كان له نێوان یه‌كێتى و پارتى به‌ڕێوه‌بچێت بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت، یه‌كێتیش داوایكردووه پێش هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عیراق كه 11ى 11ى ئه‌مساڵ دیاریكراوه، كابینه نوێیه‌كه پێكبهێنرێت".
ع
بیروڕا


