کوردستانی
كه‌شناسێك: له‌م كاته‌دا مه‌چنه ده‌ره‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
شاره‌زایه‌كى كه‌شوهه‌وا رایگه‌یاند، تیشكى سه‌رو بنه‌وشه‌یی له ئاستێكى به‌رزدایه‌و له چه‌ند كاتژمێرێكدا كه كاریگه‌ریی زیاتره مه‌چنه ده‌ره‌وه
محەمەد کەلاری، شارەزای كه‌شوهه‌وا به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "تیشکی سەروو بنەوشەویی UV لەشارەکانی هەرێم لە ئاستێکی بەرزدایە و لەماڵ مەڕۆنە دەرەوە بە تایبەت لە کاتژمێرەکانی 11ی نیوەڕۆ بۆ 4 ی عەسر".
وتیشى "ئه‌و تیشكه کاریگەرییەکەی له‌و چه‌ند كاتژمێره زۆرترە، چونکە خۆر راستەوخۆ زیانی بۆ سەر پێست و تەندروستی هەیە".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا له دوو هه‌فته‌ى رابردوو شه‌پۆلێكى گه‌رما هه‌رێمى كوردستانى گرتووه‌ته‌وه و له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك پله‌ى گه‌رمى 50 پله‌یه.
ع
بیروڕا


