خەڵات فەرەیدوون
پڕۆسەی گواستنەوەی مامۆستایان لەنێوان پێداویستیی قوتابخانەکان و نایەکسانییدا
گواستنەوەی مامۆستایان، رێکارێکی رۆتینی ناو پرۆسەی پەروەردەیە، ئامانجی باشترکردنی بارودۆخی کارکردن و دابینکردنی پێداویستییەکانی قوتابخانەکانە. پێویستی بە رەزامەندی و هەماهەنگی نێوان لایەنە پەیوەندییدارەکان هەیە، ئەو مامۆستایانەی دەیانەوێت بگواسترێنەوە، داواکاری پێشکەش دەکەن و دەبێت مەرجەکانی پێویستن بۆ تەواوکردنی پرۆسەی گواستنەوەکە بیانگرێتەوە .
بۆ ئەمساڵی خوێندنی (2025-2026) وەزارەتی پەروەردە لە رێکەوتی 27/7/2025 بە فەرمانێک کۆمەڵێک رێنمایی بۆ رێکخستنەوەی میلاکی مامۆستایان دەرکردووە، بۆ ئەو مەبەستەش گواستنەوەی مامۆستا لە دەرەوەی شارەکان بۆ ناو شار راگیراوە، تەنها ئەگەر مامۆستایەک زیادە بێت لە پەروەردەکەی، بەشێوەیەکی کاتیی گواستنەوەی بۆ دەکرێت. ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە کە بەشێکی زۆر لە مامۆستایان ساڵانێکی زۆرە لە دەرەوەی شارەکان خزمەت دەکەن، ماوەی خزمەتی دەرەوەی شاریان تەواوکردووە و چاوەڕێی گواستنەوەن.
ساڵانێکە لە هەرێمی کوردستان وەزارەتی پەروەردە و قوتابخانەکان بەدەست کێشەی نایەکسانی لە دابەشکردنی مامۆستایانەوە دەناڵێنن، زۆربەی مامۆستایان لە ناوەندەکانی شاردا چڕبوونەتەوە، لە کاتێکدا ناوچە گوندنشینەکان و دەوروبەری شارەکان، پسپۆڕییەکی زۆریان نییە و ژمارەی مامۆستایانیان بە رێژەیەکی بەرچاو کەمە. لە ناوشاردا هەندێک لە قوتابخانەکان، بەدەست زۆری ژمارەی مامۆستایانەوە دەناڵێنن، مامۆستایان بەشە وانەیەکی زۆر کەمیان هەیە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوامن لە وەرگرتنی مامۆستا. هەر لە ناو سەنتەری شارەکان بەشێکی تر لە قوتابخانەکان هەن، بەهۆی کەمیی ژمارەی مامۆستایانەوە دەناڵێنن. مامۆستایان 24 بەشە وانە کەمتریان نییە، ئەمەش بووەتە هۆی نایەکسانی لە دابەشبوونی مامۆستایان بەسەر قوتابخانەکاندا.
ئەمەش لە کاتی خۆیدا بە کۆمەڵێک هۆکار دروستبووە لەوانە :
یەکەم: پرۆسەی دامەزراندن ساڵانێکی زۆرە راگیراوە و مامۆستا بە فەرمی دانامەزرێت.
دووەم: بەشێک لە مامۆستایان هەر لە سەرەتای دامەزراندنیانەوە پەنا دەبەنە بەر جۆرەها فشار و واستە، لەسەر بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردە، بۆ گواستنەوەی خزمەتگوزارییەکانیان بۆ قوتابخانەکانی نزیکتر لە ماڵ و ناوەندەکانی شار.
سێیەم: یەکێکی تر لە هۆکارەکان خانەنشین بوونی مامۆستایانە، کە ساڵانە رێژەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان خانەنشین دەبن، شوێنەکانیان بە بەتاڵی دەمێنێتەوە. بەتایبەت ئەمساڵی خوێندن بەپێی رێنماییەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ و یەکخستنی یاسای خانەنشینی عیراق و هەرێم کۆمەڵێکی زۆر لە مامۆستایان و فەرمانبەران، بە لێشاو خانەنشین بوون بەبێ ئەوەی مامۆستای نوێ لە شوێنیان دابمەزرێ.
چوارەم: بوونی جیاوازیی لە نێوان لادێ و شارەکاندا، بەهۆی خراپی رێگەوبان و یان دابین نەکردنی هۆکاری گواستنەوەی هەرزان لە ماڵەوە بۆ قوتابخانە و بۆ گەڕانەوەیان.
پێنجەم: زۆرجار مامۆستایان بەدوای سەقامگیری داراییدا دەگەڕێن، لە ناوچە گوندنشینەکانەوە داوای گواستنەوە دەکەن بۆ شارەکان، بەهۆکاری بژێویی ژیان، باشتربوونی دەرفەتی پیشەیی، خزمەتگوزارییە باشترەکان، دەستڕاگەیشتن بە بارودۆخی ژیان لە رێگەی ئیشی دووەمەوە لە دوای دەوامی قوتابخانە.
شەشەم: ئەو بەرپرسە پەروەردەییانەی ساڵانێکە گواستنەوەی مامۆستایان بەدەست بووە، بە هەندێ هۆکار نادادپەروەرییان تێدا کردووە لەوانە: هۆکاری خزم خزمێنە و حزبایەتی رۆڵی سەرەکی هەبووە لەو نادادییەدا.
حەوتەم: ناوچە گوندنشینەکان رەنگە کێشەیان هەبێت بۆ راکێشان و مانەوەی مامۆستایان، بەهۆی هۆکارەکانی وەک سنوورداربوونی سەرچاوەکان، گۆشەگیری و نزمی کوالێتی ژیان .
هەشتەم: قوتابخانەکانی شار لەوانەیە دەرفەتی زیاتر بۆ گەشەپێدانی پیشەیی، رۆڵی سەرکردایەتی و پسپۆڕی پێشکەش بکەن، کە ئەمەش دەتوانێت سەرنجڕاکێش بێت بۆ ئەو مامۆستایانەی ئامانجیان گەشەکردنی پیشەییە.
نۆیەم: مامۆستایان داوای گواستنەوە دەکەن بۆئەوەی لە خێزان و کەسوکاریانەوە نزیکتر بن، یان بۆئەوەی ئامانجە کەسییەکان وەک خوێندنی زیاتر بەدەستبهێنن.
دەیەم: لە شارەکاندا بەگشتی دەستڕاگەیشتن بە خانووبەرە باشترە، چاودێریی تەندروستی، پەروەردە بۆ منداڵەکانیان، دامەزراوەی کات بەسەربردن و تۆڕەکانی پشتیوانی کۆمەڵایەتی دەستەبەر دەکەن، کە دەتوانێت کاریگەرییەکی بەرچاو لەسەر کوالێتی ژیانی مامۆستایان هەبێت.
یازدەیەم: قوتابخانەی گوندەکان لەوانەیە رووبەڕووی ئاستەنگەکانی وەک کەمی سەرچاوە و داهات، قەبارەی پۆلی بچووک و پشتگیریی سنووردار لەلایەن کارگێڕییەوە ببنەوە، کە دەبێتە هۆی زیادبوونی فشار و بێزاربوونی مامۆستایان.
کۆمەڵێک پێشنیاز:
یەکەم: دامەزراندنی مامۆستای نوێ.
دووەم: دۆزینەوەی میکانیزمێکی دادپەروەرانە و زانستیانە بۆ ئاڵوگۆڕکردنی مامۆستایانی گرێبەست لە نێوان شار و لادێکاندا، چونکە بەشێکی زۆر لە مامۆستا گرێبەستەکان یەکەم دەستبەکاربوونیان لە ناو شارەکان بووە.
سێیەم: هاندانێکی ماددیی دابنرێت بۆ ئەو مامۆستایانەی لە دەرەوەی شارن، مووچەی باش و پێشکەوتنی پیشە زۆر گرنگە بۆ راکێشان و مانەوەی مامۆستای شارەزا لە دەرەوەی شارەکان.
چوارەم: بەڕێوەبەری خۆیەتی پەروەردەکان کە چەند ساڵێکە لێپرسراویەتی ئەو ئەرکەیان لەسەر شانە، پێویستە رێگریی بکەن لە گواستنەوەی مامۆستایان بۆ ئەو قوتابخانانەی میلاکی مامۆستایان زۆرە و هەڵئاوسانی میلاکیان هەیە.
پێنجەم: دابینکردنی هۆکاری گواستنەوە بۆ مامۆستایان، یان پێدانی دەرماڵەیەکی هاتووچۆی شایستە بۆ ئەو مەبەستە، ئەو دەرماڵەیەی کە ئێستا دەدرێت بە مامۆستایان بڕێکی زۆر کەمە و بەشی هاتووچۆیان ناکات.
شەشەم: رەچاوکردنی باری تەندروستی مامۆستایان و تەمەنیان لە کاتی گواستنەوەدا.
حەوتەم: بەشدارییکردنی کۆمەڵگە ناوخۆییەکان لە پشتگیریکردنی مامۆستایان و چارەسەرکردنی پێداویستییەکانیان، دەتوانێت ژینگەیەکی پێشوازیکردن و پشتیوانی زیاتر دروست بکات.
هەشتەم: دەرفەتی پێشخستنی پیشە، باشترکردنی بارودۆخی ژیان و خزمەتگوزارییەکان و دابینکردنی شوێنی نیشتەجێبوون بۆ مامۆستایانی گوندەکان دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە مانەوەیان.
دەرئەنجام
گواستنەوەی ئەو مامۆستایانەی کە خزمەتیان لە دەرەوەی شارەکان تەواو کردووە بۆ ناو شارەکان، پەیوەندیدارە بە ماف، دادوەریی و بەهێزکردنی سیستمی پەروەردە، هەروەها پەیوەندیدارە بە جێبەجێکردنی بەڵێنی کارگێڕیی بەرپرسان و بڕیاردهران کە پێویستە لە کاتی تەواوکردنی خزمەتی دەرەوەی شار، مامۆستایانی گوندەکان بگەڕێننەوە ناو شار. دەبێت چاکسازیی فەرمی بۆ ئەم پڕۆسەیە دابنێن و سیستمێکی روون، یاسایی و یەکسان بەرپابکەن.
هاوکات دابەشکردنی دادپەروەرانەی مامۆستایان پەروەردەیەکی کوالێتی و دەستڕاگەیشتنێکی یەکسان بۆ خوێندکاران دابین دەکات و نایەکسانییەکان کەمدەکاتەوە. پێویستە لایەنی بەرپرسیار گەندەڵی نەهێڵێت و رێگریی لە جیاکاری بکات بە هەر هۆکارێک بێت.
*سەرپەرشتیاری پەروەردەیی
ر.س