گێتی

ئیسماعیل به‌قایی: متمانه‌مان به‌ ئه‌مه‌ریكا نه‌ماوه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئیسماعیل به‌قایی: متمانه‌مان به‌ ئه‌مه‌ریكا نه‌ماوه‌

مه‌ودا میدیا-

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگه‌یاند، متمانەمان بە ئەمه‌ریکا نییە  و پێشتریش هیچ متمانه‌مان به‌و وڵاته‌ نه‌بووه‌.

ئیسماعیل بەقایی، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران راگه‌یاند "هێرش بۆ سەر رۆژنامه‌نوسان له‌ غه‌ززه‌، لە هیچ دۆخێکدا رەوا نییە و لە دۆخی جەنگیشدا هێرش بۆسەر رۆژنامه‌نوسان تاوانى جه‌نگه‌، لە ئەو دوو ساڵەدا زیاتر لە 240 رۆژنامه‌نوس لە غەززە شەهید بوون".

وتیشى " هەڵوێستی ئێمە لە پاڵپشتی لە دۆستایەتی و یەکپارچەیی خاک و سەربەخۆیی لوبنان سەلمێندراوە، ئەزموونی ژیان لە ئەو ناوچە نیشانی دەدات کە ئیسرائیل جگە لە تەیارکردنی وڵاتانی دیکە بە توانین و تەقەمەنی پێویست بۆ بەرگریی لە خۆیان هیچ شتێکی دیکە ناتوانێت ببێتە لەمپەری هێرشەکانی و ئێستاش ئێمە بە مافی سروشتیی لوبنانی دەزانین کە لە بەرانبەر هێرشەکانی ئیسرائیل بەرگریی لە خۆیەوە بکات و ئەوەش بە بێ هەبوونی تواناى سەربازی مومکین نییە".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "بەدڵنیاییەوە گفتوگۆکان لەڕێگای ناوبژیوانەکانەوە درێژەی هەیە بەڵا بۆ ئەنجامی دانوستان بڕیارێک نەدراوە، ئێمە هیچ متمانەیەکمان بە ئەمه‌ریکا نییە و پێشتریش هەر نەمانبووە و ئەو رووداوانەش کە روویان دا جێگایەکیان بۆ متمانه‌ نەهێشتووەتەوە".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە