ئابووری

نرخى دۆلار به‌رده‌وامه‌ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخى دۆلار به‌رده‌وامه‌ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، جارێكى تر نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ دینارى عیراقى بەرزبوونەوەی تۆماركرد.

ئیبراهیم غه‌غور، خاوه‌نى نوسینگه‌ى ئاڵوگۆڕى دراو به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ دینارى عیراقى به‌رده‌وامه‌ له‌ بەرزبووەوە".

وتیشى "100 دۆلار بۆ 140 هه‌زار و 700 دینار بەرزبووەوە، بەیانی ئەمڕۆ بە 140 هه‌زار و 350 دینار بوو".

ئەوەش لە کاتێکدایە بانکی ناوەندیی عیراق 100 دۆلار به‌ 132 هه‌زار دینار ده‌خاته‌ بازاڕه‌وه‌.

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە