ئابووری
كه‌ى ته‌كسى مه‌تر ده‌كه‌وێته‌كار؟
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
لێپرسراوی هۆبه‌ی كۆمپانیا‌و نوسینگه‌كه‌كان له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گواستنه‌وه‌ی سلێمانی رایگه‌یاند، پرۆژه‌ی تاكسی مه‌تر هه‌نگاوی باشی ناوه‌و چاوه‌ڕوانده‌كرێت ساڵی داهاتوو بكه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
هێمن عه‌لائه‌دین، لێپرسراوی هۆبه‌ی كۆمپانیا‌و نوسینگه‌كه‌كان له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گواستنه‌وه‌ی سلێمانی رایگه‌یاند "له‌ئێستادا كاره‌كانی پرۆژه‌ی تاكسی مه‌تر هه‌نگاوی باشی بڕیوه‌و چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌سه‌ره‌تای ساڵی ئاینده كاره‌كانی ته‌واوبێت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هاتوچۆ و گواستنه‌وه به‌هه‌ماهه‌نگی كۆمپانیاكان تاكسییه‌كان پێوه‌ر (عه‌داد) بۆ تاكسییه‌كان دابینده‌كه‌ن".
وتیشى "هه‌ركات پرۆژه‌كه چووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه ئه‌وكات به‌هه‌ماهه‌نگی گواستنه‌وه و هاتوچۆ‌و چاودێری دارایی و قائیمقامیه‌ت نرخ له‌سه‌ر كیلۆمه‌تره‌كان داده‌نرێت و سه‌رنشین به‌گوێره‌ی ئه‌و كیلۆمه‌ترەی رێگاکە، نرخی گه‌شته‌كه ده‌دات".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو " هیوادارین له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه‌دا سووته‌مه‌نی به‌نرخی گونجاو بدرێته شۆفێرانی تاكسی، تاوه‌كو شۆفێرانی تاكسی بتوانن به‌نرخی گونجاو هاوڵاتیان بگوازنه‌وه".
ع
بیروڕا

