کوردستانی
هه‌ڵه‌بجه ڤیستیڤاڵێكى جیاواز ئه‌نجامده‌دات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
قائیمقامى قه‌زاى هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند، ئه‌مساڵ ڤیستیڤاڵێكى جیاوازى له ساڵانى رابردوو بۆ هه‌نار له هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
نوخشە ناسیح، قائیمقامی هەڵەبجە رایگه‌یاند "سەرپەرشتیی كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجەمان كرد، لەبارەی ئامادەكارییەكان بۆ بەڕێوەچوونی 11هەمین فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە".
باسى له‌وه‌شكردووه "لەم كۆبوونەوەیەدا كە تێیدا سەرجەم لایەنە پێوەندیدارەكان ئامادەی بوون، گفتوگۆیەكی چڕ‌وپڕ لەبارەی ئامادەكارییەكان و گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵەكە كرا".
هه‌روه‌ها "پێویستە هەڵەبجە فێستیڤاڵی ئەمساڵی جیاواز بێت لە ساڵانی رابردوو، بە جۆرێك ببێتە مایەی رەزامەندیی ژمارەیەكی زۆری گەشتیاران و سەردانیكەرانی فێستیڤاڵەكە و چارەسەركردنی سەرجەم كەموكورتییەكانی ساڵانی پێشوو".
ع
بیروڕا

