عیراقی
سبه‌ینێ وه‌زیری وزه‌ی سوریا ده‌گاته به‌غدا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
بڕیاره سبه‌ینێ سێشه‌ممه، وه‌زیری وزه‌ی سوریا به نوێنه‌رایه‌تی ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكى كاتى سوریا بگاته به‌غدا بۆ تاوتوێكردنی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی عیراق بۆ به‌نده‌ری بانیاسی سوریا.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه "محه‌مه‌د به‌شیر وه‌زیری وزه‌ی سوریا، سبه‌ینێ ده‌چێته به‌غداو ئه‌م هه‌نگاوه‌ی دیمه‌شق و به‌غدا به لێدانێك داده‌نرێت له نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان كه پێشتر له‌ڕێگه‌ی توركیاوه به ئاگاداری حكومه‌تی هه‌رێم هه‌نارده ده‌كرا".
باس له‌وه‌ده‌كرێت "ره‌نگه پلانی ئاینده‌ی به‌غدا گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بێت له‌ڕێگه‌ی به‌نده‌ری بانیاسه‌وه و وازهێنان له به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا، كه هێڵه نه‌وتییه‌كه له كه‌ركوكه‌وه ده‌ستپێده‌كات تا سه‌ر به‌نده‌ری بانیاس له شاری ته‌رتوسی سوریا له‌سه‌ر ده‌ریای ناوه‌راست".
به‌پێى راى شاره‌زایان "به‌م هه‌نگاوه‌ى سوریا و عیراق، نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌میشه له‌ژێر كۆنترۆڵی توركیا ده‌هێنرێته ده‌ره‌وه".
ع
بیروڕا

