ئابووری

نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ دینار دابه‌زى

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ دینار دابه‌زى

مه‌ودا میدیا-

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ دینارى عیراقى دابه‌زینى تۆماركرد.

ئیبراهیم غه‌غور، خاوه‌نى نوسینگه‌ى ئاڵوگۆڕى دراو به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ دینارى عیراقى له‌كاتى داخستنى بازاڕ دابه‌زینى تۆماركرد".

وتیشى "ئه‌مڕۆ 100 دۆلار بۆ 140 هه‌زار و 850 دینار بەرزبووەوە، به‌ڵام دواتر بۆ 140 هه‌زار و 400 دینار دابه‌زى".

ئەوەش لە کاتێکدایە بانکی ناوەندیی عیراق 100 دۆلار به‌ 132 هه‌زار دینار ده‌خاته‌ بازاڕه‌وه‌.

ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە