عیراقی
عیراق له‌به‌رژه‌وه‌ندیی ئێران دژى ئه‌مه‌ریكا قسه‌ى كرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
باڵیۆزی عیراق لە واشنتۆن نامه‌یه‌كى داوه‌ته ئه‌مه‌ریكا و ده‌ڵێت، رێککەوتن لەگەڵ ئێران لە چوارچێوەی هاوکاری دوولایەنە ئەنجام دەدرێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكى باڵوێزخانەی عیراق لە واشنتۆن لە باره‌ى كاردانه‌وه‌ى قسەکانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا باسى له‌وه‌كردووه "عیراق وڵاتێکی خاوەن سەروەری تەواوە و عیراق مافی هەیە بە پێی دەستوور و یاسای خۆی، رێککەوتننامەی هاوکاری واژۆ بکات".
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه "عیراق پەیڕەوی لە هیچ وڵاتێک ناکات و لەگەڵ زۆربەی وڵاتەکان پێوەندی دۆستایەتی و هاوکاری هەیە".
هه‌روه‌ها "رێککەوتننامەی ئەمنیەتیی لەگەڵ ئێران لە چوارچێوەی هاوکاری دوولایەنە بۆ پاراستنی ئاسایش و کۆنترۆڵی سنوورەکانە".
پێشتر وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا رایگه‌یاند "واشنتۆن پاڵپشتی لە سەروەری عیراق دەکات بەڵام هه‌ر جۆره رێككه‌وتنێك کە عیراق و ئێران له یه‌ك نزیكبكاته‌وه پاڵپشتی ناكه‌ین".
ع
بیروڕا

