ئابووری
كاڵه‌ك و شووتى گرانبوون
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌رپرسى سه‌ندیكاى عه‌لوه‌ى سلێمانى رایگه‌یاند، به‌هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى به‌رهه‌مى كاڵه‌ك و شووتى، نرخه‌كه‌یان به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو گرانبووه.
سه‌روه‌ر عه‌لى، به‌رپرسى سه‌ندیكاى عه‌لوه‌ى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "چه‌ند رۆژێك ده‌بێت به‌رهه‌مى كاڵه‌ك و شووتى ناوخۆى هه‌رێم كه‌مبووه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه نرخه‌كه‌یان گرانبووه".
وتیشى "به‌هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى ئه‌و دوو به‌رهه‌مه، یه‌ك كیلۆ شووتى له عه‌لوه بوه‌ته 900 دینار و كاڵه‌كیش به هه‌زار دیناره".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رما و گڕه، به‌رهه‌مى دووه‌مى كاڵه‌ك و شووتى كه پاییزه‌یه، باش نییه".
ع
بیروڕا

