ئابووری
هه‌زاران كه‌س له به‌شه‌خۆراك ناویان سڕاوه‌ته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانیی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌وانه‌ى خه‌ڵكى ده‌ره‌وه‌ن، له پسوڵه‌ى به‌شه‌خۆراك ده‌سڕێنه‌وه و به‌شه‌خۆراك وه‌رناگرن.
نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانیی هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له پسوڵه‌ى ئه‌لیكترۆنى به‌شه‌خۆراك، ئه‌وانه‌ى كه خه‌ڵكى ده‌ره‌وه‌ن و له‌هه‌رێم نیشته‌جێن، ناتوانن خۆیان تۆماربكه‌ن".
وتیشى "ئه‌و كه‌سانه‌ى هاوسه‌ره‌كانیان خه‌ڵكى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمن، ناوه‌كانیان ده‌سڕێته‌وه و تۆمارناكرێن و به‌شه‌خۆراكیان پێ نادرێت".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ته‌نها به‌شه‌خۆراك به خه‌ڵكى عیراقى ده‌درێت به هه‌رێمى كوردستانه‌وه، له رابردووش به هه‌زاران كه‌س ناویان سڕدراوه‌ته‌وه له فۆڕمى به‌شه‌خۆراك كه خه‌ڵكى ده‌ره‌وه‌بوون".
ع
بیروڕا

