ئابووری

داهاتى شه‌ش مانگى عیراق 65 تریلیۆن دیناربووه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


داهاتى شه‌ش مانگى عیراق 65 تریلیۆن دیناربووه‌

مه‌ودا میدیا-

وه‌زاره‌تى دارایى عیراق ئاشكراىكردووه‌، داهاتى نیوه‌ى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ 65 ترلیۆن دینار بووه‌ و لەو بڕەش داهاتى نه‌وت 58 ترلیۆن بووه‌.

به‌گوێره‌ى خشته‌ى زانیارییه‌كانى وه‌زاره‌تى دارایى عیراق "كۆى داهاتى عیراق له‌ مانگى كانوونى دووه‌مى ئه‌مساڵ تا كۆتایى مانگى حوزه‌یران، 65 ترلیۆن و 921 ملیار و 601 ملیۆن و 850 هه‌زار دینار بووه‌، داهاتى نه‌وتیش 58 ترلیۆن و 803 ملیار و 897 ملیۆن و 993 هه‌زار دینار بووه‌".

هه‌روه‌ها "داهاتى نانه‌وتى حه‌وت ترلیۆن و 118 ملیار و 703 ملیۆن و 664 هه‌زار دینار بووه‌".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "خه‌رجى ده‌وڵه‌ت بۆ مووچه‌ 28 ترلیۆن و 189 ملیار و 760 ملیۆن و 179 هه‌زار دینار بووه‌، مووچه‌ى چاودێریى كۆمه‌ڵایه‌تیش دوو ترلیۆن و 244 ملیار و 228 ملیۆن و 223 هه‌زار دینار بووه‌، كۆى خه‌رجى به‌كارخستن 47 ترلیۆن و 910 ملیار و 48 ملیۆن و 144 هه‌زار دینار بووه‌".

ع 
Qaiwan
Qaiwan