ئابووری

لقى بانكه‌كانى رافیده‌ین و ره‌شید له‌ هه‌رێم ده‌كرێنه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


لقى بانكه‌كانى رافیده‌ین و ره‌شید له‌ هه‌رێم ده‌كرێنه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی له‌په‌رله‌مانى عیراق رایگه‌یاند، هه‌وڵى به‌رده‌وام هه‌یه‌ بۆ كردنه‌وه‌ى لقى بانكه‌كانى رافیده‌ین و ره‌شید، حكومه‌تى هه‌رێمیش به‌نیازى كردنه‌وه‌ى بانكێكى نیشتمانیی حكومییه‌.

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی له‌ په‌رله‌مانى عیرا راگەییاند "هەوڵەكان بەردەوامن بۆ ئەوەی هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان بەتایبەت مووچەخۆران، هاوشێوەی خەڵكی ناوچەكانی تری عیراق سوود لە هەموو ئەو قەرز و پێشینانە وەربگرن، كە لە ماوەی رابردوودا بەسوودێكی كەم بە هاوڵاتییان دراوە".

وتیشى "یەكێك لەو شێوازانەی هەوڵی بۆ دراوە، كردنەوەی لقی هەردوو بانكی رەشید و رافیدەینە لە شارەكانی هەرێمی كوردستان، بە كردنەوەی لقی ئەو دوو بانكە و بەبانكیكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، مووچەخۆران دەتوانن داوای قەرز و پێشینەكان بكەن، ئەویش بۆ دابینكردنی یەكەی نیشتەجێبوون و نۆژەنكردنەوەی خانووەكانیان و جێبەجێكردنی پڕۆژەی كارەبا بە وزەی خۆر و كڕینی ئۆتۆمبێل".

ئەوەشی خستەڕوو "لە بەرانبەر بانكەكانی رافیدەین و رەشید، حكومەتی هەرێم خۆی لە هەوڵدایە بانكێكی بازرگانیی بەناوی (نیشتمان) دابمەزرێنێت وەك بانكێكی حكومی، بە كردنەوەی ئەو بانكە كە ئێستە لە قۆناغی ئامادەكاریدایە، هاوشێوەی بانكە بازرگانییە فیدراڵییەكان دەتوانێت قەرز و پێشینە بدات بە هاوڵاتییان".

ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە