ئابووری
به‌غدا كه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌نێرێت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
دواى ئه‌وى دوێنێ چوارشه‌ممه، هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم له رێگه‌ى سۆمۆوه رێككه‌وتن و چاره‌سه‌رى كێشه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتكرا، بڕیاره هه‌فته‌ى داهاتوو به‌غدا پاره‌ى مووچه بنێرێت.
به‌پێى زانیارییه‌كانى مه‌ودا میدیا "به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و رێككه‌وتنه بۆ هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێم، سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو بڕیار له باره‌ى ناردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌دات و تا كۆتایی هه‌فته پاره‌ى مووچه ره‌وانه ده‌كرێت".
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عیراق بڕیاره له سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو كۆبوونه‌وه بكات و تاوتوێى رێككه‌وتنى هه‌رێم و به‌غدا بكات و ئه‌گه‌ر هه‌رێم نه‌وتى راده‌ستكرد و داهاتى نانه‌وتى دایه به‌غدا، بڕیار له‌سه‌ر ناردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌درێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ت به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "هه‌رێم ده‌یه‌وێت سه‌ره‌تا به‌غدا مووچه بنێرێت، دواتر داهاتى نانه‌وتى كه 120 ملیاره بیداته به‌غدا، هه‌روه‌ها راده‌ستكردنى نه‌وتیش له ده‌ستى كۆمپانیاكانه كه له هه‌رێم نه‌وت به‌رهه‌مده‌هێنن، نه‌ك حكومه‌تى هه‌رێم".
ع
بیروڕا

