ئابووری
بیتكۆین ریكۆردێكى نوێى تۆماركرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، به‌هاى بیتكۆین، به‌هێزترین دراوی ئه‌لیكترۆنى، له مێژووى خۆیدا به‌رزترین ریكۆردى تۆماركرد كه یه‌كه‌مجاره بگاته ئاستێكى له‌و شێوه‌یه.
نرخى یه‌ك بیتكۆین بۆ سەرو 124 هه‌زار دۆلار به‌رزبووه‌وه، ئه‌وه‌ش به‌رزترین ئاسته له مێژووى دراوه‌كه له ساڵى 2010 كه دروستكراوه، له ماوه‌ى چه‌ند مانگى رابردوو نرخى یه‌ك بیتكۆین له 108 هه‌زاره‌وه بۆ 77 هه‌زار دۆلار دابه‌زى.
دواى ئه‌و دابه‌زینه، به‌هاى بیتكۆین، جارێكى تر به‌رزبوونه‌وه‌ى تۆماركرد و بۆ سه‌رو 124 هه‌زار دۆلار به‌رزبووه‌وه.
به‌پێى راى شاره‌زایان، به‌هاى بیتكۆین به‌رده‌وام ده‌بێت له به‌رزبوونه‌وه و تا 140 هه‌زار دۆلار، واته 14 ده‌فته‌ر دۆلار به‌رزده‌بێته‌وه.
ع
بیروڕا

