عیراقی

شیعه‌ ده‌یه‌وێت یاساى حه‌شدى شه‌عبى تێپه‌ڕێنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


شیعه‌ ده‌یه‌وێت یاساى حه‌شدى شه‌عبى تێپه‌ڕێنێت

مه‌ودا میدیا-

پەرلەمانتارێكى عیراق ئاشكرایكردووه‌، واژۆ کۆدەکرێتەوە بۆ ئەنجامدانی دانیشتنێکی بەپەلە بۆ دەنگدان لەسەر یاسای دەستەی حەشدی شەعبی.

عەلا حەیدەری، پەرلەمانتاری عیراق رایگه‌یاند "دەستمان کردووە بە کۆکردنەوەی واژۆی پەرلەمانتاران، بۆ ئەنجامدانی دانیشتنێکی بەپەلەو گرنگ، بۆ دەنگدان لەسەر یاسای دەستەی حەشدی شەعبی، کە بەوتەی ناوبراو، یەکێکە لە یاسا گرنگ و هەستیارەکان لەم هەلومەرجە سەختەی روبەڕوی ناوچەكە دەبێتەوە".

لای خۆیەوە، رەفیق ساڵحی، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی سادقون لە نوسینێكێكدا بڵاویكرده‌وه‌ "بڕیاریان داوە بەجل و بەرگی حەشدی شەعبیەوە بەشداریی لە دانیشتنی پەرلەمان بكەن، بۆ  ئەوەی دەنگ لەسەر یاساکە بدەن، ئەمەش وەك وەفدارییەك بۆ ئەو کەسانەی گیانیان بەخت کرد لەپێناو بەرگریکردن لە نیشتمان".

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه‌و فشارى له‌سه‌ر حكومه‌تى عیراق هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى رێگریی له‌ تێپه‌ڕبوونى یاساى حه‌شدى شه‌عبى بگرێت.

ع
Qaiwan
Qaiwan