عیراقی

عه‌لى لاریجانى: عیراق ده‌ڕوخێت و هه‌رێمى سوننه‌ دروستده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


عه‌لى لاریجانى: عیراق ده‌ڕوخێت و هه‌رێمى سوننه‌ دروستده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

ئەمینداری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لە سەردانەکەی عیراق، فشاری لە بەرپرسانی بەغدا کردووە، کە دەبێت سیستەمی بەرگریی ئاسمانی بۆ رێگری لە دەربازبوونی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل جێگیر بکەن.

عەلی لاریجانی، ئەمینداری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران رایگه‌یاندووه‌ "رەنگە سیناریۆی رووخانی سوریا لە عیراق دووبارە بکرێتەوە و هەرێمێکی سوننە دابمەزرێت".

رۆژنامه‌یه‌كى سه‌ر به‌ سوپاى پاسدارانى ئێران بڵایكردوه‌ته‌وه‌ "سەردانەکەی لاریجانی بۆ عیراق پەیوەست بووە بە چوار هەڕەشەی سەرەکی لەسەر ئاسایشی کۆماری ئیسلامیی ئێران و لەگەڵ بەرپرسانی عیراق تاوتوێی کردوون بۆ ئەوەی بە زوویی چارەیان بکەن".

ع
Qaiwan
Qaiwan