ئابووری
زێڕ راناوەستێ و تا دێت گرانتر دەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
هەفتەی رابردووش هاوشێوەی هەفتەكانی پێشووتر نرخی زێڕ بەردەوامیدا بە بەرزبوونەوە و جارێكیتر لوتكەیەكی نوێی تۆماركرد كە 3,396 دۆلار بوو بۆ هەر ئۆنسەیەك.
دوای تۆماركردنی لوتكە نوێیەكەی هەفتەی رابردووش، رۆژی هەینی پێش داخستنی بازاڕەكان نرخی یەك ئۆنسە زێڕ لە 3,386 دۆلاردا مایەوە و ئێستاش بازرگانان چاوەڕێی ئەم هەفتەیە دەكەن بۆئەوەی ئاراستەی نوێ ببینن كە بەپێی پێشبینییەكان هەر بەرزبوونەوەیە.
پێشڕەو محەمەد، شارەزای بازاڕە داراییەكان بە مەودا میدیای راگەیاند"هەموو شارەزایان پێشبینی ئەوە دەكەن كە زێڕ لەم كاتەدا تەنها بە ئاراستەی بەرزبوونەوە دەڕوات و هەر هەفتە و مانگێك لوتكەیەكی نوێ دەبینێت".
وتیشی"هۆكاری ئەو بەرزبوونەوە زۆرە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە بازرگانان دڵنیان لەوەی بانكی ناوەندی نرخی سووی بانكی كەمتر دەكاتەوە، بۆیە كڕیارێكی زۆر هاتوونەتە بازاڕەوە و تەنها كڕین دەكەن، ئەمەش وایكردووە نرخ تەنها بە ئاراستەی سەرەوە بڕوات".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"رەنگە لە هەندێك كاتدا نرخ گەڕانەوەی بچووك و لەناكاو بكات، بەڵام نابێت بازرگانان فریوی ئەو گەڕانەوانە بخۆن، بەڵكو پێویستە سوودی لێوەربگرن و كڕینی تێدا بكەن".
ئ پ
بیروڕا



