ئابووری
مەرجی ناردنی مووچەی مانگی هەشت ئاشکرابوو
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان مەرجی بەغدا بۆ ناردنی مووچەی مانگی هەشت و مانگەکانی تر ئاشکرا دەکات و داواش لە بەرپرسانی هەرێم دەکات پابەندبن بە رێککەوتنەکان لەگەڵ حکومەتی عیراق.
عومەر گوڵپی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "هاتنی پارەی مووچەی مانگی ئاب (8) بێجگە لە بەردەوامی رۆیشتنی نەوت، پەیوەستە رادەستکردنی (120 ملیار) دینار لە داهاتی ناوخۆ بە بەغدا".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هەرچەند زووتر حکومەتی هەرێم داهاتی نانەوتی رادەستی بەغدا بکات، دەبێتەهۆی هاتنی زووتری مووچە ، دواتر دواخستنی مووچە مەخەنە ئەستۆی تەیف سامی و وەزارەتی دارایی عیراق".
ئەوەشی خستەڕوو " بێمنەتی لە ژیان و گوزەرانی خەڵک، گەیشتووەتە ئاستێک تەنانەت لەکاتی هەڵمەتی بانگەشەش نایانەوێت مووچەو قوتی خەڵک دابینبکرێت و دابەش بکرێت".
ب ح

بیروڕا