کوردستانی

پرۆژەی هێڵی سێیەمی ئاوی دوکان-سلێمانی واژۆکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


پرۆژەی هێڵی سێیەمی ئاوی دوکان-سلێمانی واژۆکرا
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ یەکشەممە 2025/10/12، گرێبەستی پڕۆژەی هێڵی سێیەمی ئاوی دوكان – سلێمانی واژۆکرا کە زیاتر لە 423 ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخانکراوە.

 بەختیار تاهیر، بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی رایگەیاند "گرێبەستی پڕۆژەکە لەنێوان وەزارەتی شارەوانی و كۆمپانیای جێبەجێكار بە گوژمەی 423 ملیۆن و 790 هەزار دۆلار واژۆ کراوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پڕۆژەکە بۆ ماوەی 30 ساڵی داهاتوو كێشەی كەمئاوی لەسنووری سلێمانی و دەوروبەری چارەسەر دەكات".

ئەوەشی خستەڕوو "پێشتر پڕۆژەکە تەنها 398 ملیۆن و 486 هەزار دۆلاری بۆ تەرخانکرابوو، بەڵام بەهەوڵی جێگری سەرۆکی حکومەت،  بڕیاری زیادکردنی گوژمەکە بۆ 423 ملیۆن و 890 هەزار دۆلار زیادکراوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan