عیراقی

محه‌مه‌د شیاع سودانى: هه‌ڵبژاردنى داهاتوو یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ ده‌بێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


محه‌مه‌د شیاع سودانى: هه‌ڵبژاردنى داهاتوو یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ ده‌بێت

مه‌ودا میدیا-

سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق رایگه‌یاند، هه‌ڵبژاردنى داهاتووى عیراق خاڵى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ ده‌بێت، ده‌شڵێت، په‌یوه‌ندییه‌كانى عیراق و ئه‌مه‌ریكا له‌ ئاستێكى زۆر باشدان.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عبراق، لە چاوپێکەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز رایگه‌یاند "هەڵبژاردنی داهاتوو یەكلاكەرەوە، نمایندەی خاڵی وەرچەرخان دەکات لە نێوان ئەو ناسەقامگیرییەی پێشتر بینیمان، لەگەڵ ئاسایش و ئاوەدانکردنەوە و باشترکردنی خزمەتگوزارییەکانی ئێستا".

وتیشى "متمانەمان بە هۆشیاری خەڵک هەیە لە هەڵبژاردنی ئەو کەسانەی کە رێگای کردار و دەستکەوتیان گرتۆتەبەر، نەک ئەوانەی پاساو و دروشم و بەڵێنی ناڕاست پێشکەش دەکەن، هەڵبژاردنەکان بەشدارییەكی فراوان بەخۆوە دەبینێت، بە تایبەتی لەلایەن گەنجانەوە کە 60%ی دانیشتوانی عیراق پێکدەهێنن، چونکە كەسانێك دەبێت نوێنەرایەتیان بكات".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "قۆناغی ئێستا روونترین قۆناغە لە مێژووی پەیوەندییەکانی نێوان عیراق و ئەمه‌ریکا، بەتایبەتی لەگەڵ هاتنە ناوەوەی بەرچاو و چۆنایەتی کۆمپانیا ئەمه‌ریکییەکان، كه‌ چەندین گرێبەستی گرنگمان لەگەڵ کۆمپانیا ئەمه‌ریکییەکان لە بوارەکانی وزە، بەرهەمهێنانی نەوت و وەبەرهێنانی غاز واژۆ کردووە".

ع

Qaiwan
Qaiwan