کوردستانی
ئهحمهد تورك: پرۆسهى ئاشتیی وهك پرۆژهیهكى گهوره سهیربكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
سیاسەتمەداری دیای کورد لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی سەباحی تورکی رایگەیاند، نابێت پرۆسەی ئاشتیی تەنها وەک رادەستبوونی پەکەکە سەیر بکرێت، بەڵکو پێویستە وەک پڕۆژەیەکی گەورە تەماشا بکرێت کە زەمینە بۆ دیموکراسی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا خۆش دەکات و برایەتی تورک-کورد تێدەپەڕێت.
ئهحمهد تورك، سیاسهتمهدارى دیارى كورد رایگهیاند "تورکیایەک کە پرسی کورد چارەسەربکات، بەشدارییەکی بەرچاوی دەبێت لە دامەزراندنی دیموکراسی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، پێویستە لەوێنە گەورەکەدا وا تەماشای پرۆسەی چارەسەری بکرێت، بۆچوونەکانتان هەرچۆنێک بێت پێویستە بەشداریی لە پرۆسەی چارەسەردا بکەن و حکومەتی تورکیا بەجدیی کاری بۆ بکات".
وتیشى "توێژێکی نا سیاسیی لە تورکیادا هەن تائێستاش نکۆڵی لە بوونی کورد دەکەن، ئەوان تێناگەن چی روودەدات، پێویستە پرۆسەکە بۆ ئەم توێژە روون بکەینەوە، دەبێت باس لەوەبکرێت ئەم پرۆسەیە تەنها پەیوەندیی بە کوردەوە نییە، بەڵکوو پرۆسەیەکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە".
ئهوهشى خستهڕوو "پرۆسەکە بەهۆی پاڵپشتیی رهجهب تهیب ئهردۆغانى سەرۆک کۆمارەوە بەرەو پێشدەچێت، حساباتەکانی بەوردی دەکات، تەنانەت رەخنەکانیش چاوەڕوانکراوەکانیش لەبەرچاو دەگرێت، لەسەرەتای پرۆسەکەدا بۆچوونی خۆی لەبارەی ئەم بابەتە لەگەڵ رایگشتیی بەشنەکرد، بەڵام لەمدواییانەدا روونیکردەوە کە تا کۆتایی پشتگیریی دەکات".
ع
بیروڕا
                    
                    
                    
                    

