کوردستانی
کار و لاناز نرخی سووتەمەنییان بەرزکردووەتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی لە بازاڕەکانی ناوخۆی هەرێم وەڵامی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان دەداتەوە.
عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ماوەی 10 رۆژە هەناردەکردنەوەی نەوت دەستیپێکردووەتەوە و بەغدا رۆژانە 50 هەزار بەرمیل نەوت بۆ حکومەتی هەرێم دەگەڕێنێتەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەپێی رێککەوتنی هەرێم و بەغدا 50 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستانە لە سووتەمەنی بەڵام لەئێستادا نرخی یەک بەرمیل گازوایل لە 104 هەزارەوە بۆ 210 هەزار دینار بەرزکراوەتەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "بەنزین و گازوایل بەرهەمی کۆمپانیای کار و لانازن لەئێستادا نرخی هەموو جۆرەکانی سووتەمەنییان بەرزکردووەتەوە و رێگەش نادەن لە بازگەکانەوە هاوردە بکرێت، لە کاتێکدا پێشتر داوایان لە حکومەتی هەرێم کردووە 50 هەزار بەرمیلەکە بدەن بە بەغدا تاوەکو سووتەمەنی بە نرخی حکومی بۆ هاوڵاتییانی هەرێم دابین بکات".
ب ح

بیروڕا