کوردستانی

مەزڵوم عەبدی: گفتوگۆکان لەگەڵ دیمەشق بەردەوامە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەزڵوم عەبدی: گفتوگۆکان لەگەڵ دیمەشق بەردەوامە
مەودا میدیا-

 فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی فرانس پرێس ئاشکرایکرد لەگەڵ دەسەڵاتی راگوزەری سوریا گەیشتوونەتە رێککەوتن بۆ تێکەڵکردنی هێزەکانیان.

مەزڵوم عەبدی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هه‌سه‌ده‌ رایگەیاند "سەبارەت بە میکانیزمی تێکەڵکردنی هێزەکانیان لە وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆی سوریا لەگەڵ شەرع گەیشتوونەتە رێککەوتنێکی سەرەتایی".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لە ئێستادا گفتوگۆکان لەنێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و دەسەڵاتی راگوزەری سوریا لە دیمەشق بەردەوامە.

ئەمە لە کاتێکدایە، مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شه‌رع لە 10ی (ئازار/3)ی ئه‌مساڵ بە نێوەندگیریی ئەمەریکا و فەڕەنسا رێککەوتنێکیان بۆ تێکەڵکردنی ئیدارەی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات لەگەڵ ئیدارەی دیمەشق تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ واژۆکرد، بەڵام بەهۆی دەستوەردانی دەرەکی و جیاوازیی بیروڕا تائێستا رێککەوتنەکە جێبەجێ نەکراوە.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan