ئابووری

بەرمیلێك نەوت دەبێتە 100 هەزار دینار

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەرمیلێك نەوت دەبێتە 100 هەزار دینار


مەودا میدیا-
ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ سێشەممەدا بڕیاریدا بە ناردنی سێ‌ ملیۆن بەرمیل نەوتی سپی بۆ هەرسێ‌ پارێزگاكەی هەرێم و پێشبینیش دەكرێت هاتنی ئەو نەوتە نرخ بە شێوەیەكی بەرچاو دابەزێنێت.

سەرحەد محەمەد، خاوەنی یەكێك لە دووكانەكانی فرۆشتنی نەوت بە مەودا میدیای راگەیاند"ئەو بڕیارەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران كاریگەری باشی لەسەر دابەزاندنی نرخی نەوت دەبێت بە شێوەیەك كە لە چەند ساڵی رابردوودا نەوت هێندە هەرزان نەبووبێت". 

وتیشی"ئەگەر ئەو بڕە نەوتە بەزوویی لەلایەن حكومەتی عیراقەوە بنێردرێت و هەرێم راستەوخۆ دەست بە دابەشكردنی بكات، ئەوا پێشبینی دەكەن نرخی یەك بەرمیل نەوت دابەزێت بۆ نزیكەی 100 هەزار دینار". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"تا ئەمڕۆ نرخی یەك بەرمیل نەوت لە بازاڕەكانی هەرێمدا 160 هەزار دینار بووە، بەڵام پێشبینی ئەوەش دەكەن كە بەهۆی ئەو بڕیارەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقەوە لەمڕۆوە و پێش هاتنی نەوتەكەش كاریگەری لەسەر نرخی نەوت دروست بكات و بە رێژەیەك دایبەزێنێت". 
ئ پ 


Qaiwan
Qaiwan