کوردستانی

جارێ‌ چاوەڕێی مووچەی مانگی هەشت مەكەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


جارێ‌ چاوەڕێی مووچەی مانگی هەشت مەكەن

مەودامیدیا-
سەرەڕای رێكەوتنی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی عیراق و بەردەوامی هەناردەی نەوت، بەڵام نە حكومەتی هەرێم داهات دەنێرێت و نە حكومەتی عیراقیش مووچە رەوانە دەكات.

بەپێی لێدوانێكی وەزیری دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان 120 ملیاری داهاتی ناوخۆ بۆ مووچەی مانگی هەشت ئامادەیە، بەڵام نازانرێت بۆچی تا ئێستا ئەو پارەیە نەنێردراوە بۆ بەغدا تا مووچەی مانگی هەشت بنێرێت، لە كاتكێكدا بەغدا بەڕوونی ئەوەی وتووە كە تەنها چاوەڕێی ناردنی 120 ملیارەكەن بۆئەوەی مووچە بنێرن.

ئەوەش لە كاتێكدایە كە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق كۆبووە و بە هیچ شێوەیەك باسی لە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نەكرد، سبەینێش ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بە هەمان شێوە كۆدەبێتەوە و هێشتا روونیش نییە چی بڕیارێك لەو بارەیەوە دەدرێت.
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan