کوردستانی
بەشی نەشتەرگەری بۆ تووشبووانی شێرپەنجە دەكرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی راگەیەنراوێك كە نەخۆشخانەی هیوا بڵاویكردووەتەوە، بەمەبەستی زیاتر خزمەتكردنی تووشبوانی شێرپەنجە بەشی نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی جەمالی حاجی علی سەر بە نەخۆشخانەكە دەكرێتەوە.
نەخۆشخانەی هیوای تایبەت بە تووشبووانی شێرپەنجە لە شاری سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە" بۆ یەكەم جار و لەسەر ئاستی عیراق وەك تاكە نەخۆشخانەی شێرپەنجە، بەشی نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی جەمالی حاجی عەلی دەكەنەوە كە ئەویش سەر بە نەخۆشخانەی هیوایە".
باسی لەوەشكردووە"بەشەكە لە رێگەی خێرخواز جەمالی حاجی علی-یەوە بە هاوكاری سندوقی شێرپەنجەوە دەكرێتەوە و لە چەند رۆژی داهاتووشدا بە رەسمی بۆ خزمەتی تووشبوانی شێرپەنجە دەكرێـتەوە".
ئ پ
بیروڕا
                    
                    
                    
                    

