کوردستانی
سوپای تورکیا بەردەوامە لە بنیادنانی سەربازگەی نوێ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
تیمی کوردستانی عیراقی CPT سەبارەت بە پڕۆسەی ئاشتی و بەردەوامی جموجۆڵی سەربازیی و ئاگربەست بەبێ وەستاندنی لەشکرکێشی و جموجۆڵی سەربازیی راپۆتێکی بڵاوکردەوە.
کامەران عوسمان، سەرۆکی تیمی کوردستانی عێراقی سی پی تی ئەمەریکی کە وێنەیەکی بۆ مەودا میدیا ناردووە رایگەیاند "لە مانگی ئەیلولدا، سوپای تورکیا هیچ هێرش و بۆردومانێکی بۆسەر هەرێمی کوردستان ئەنجامنەداوە، ئەمەش یەکەم جارە لە دوای ساڵی (2015)ەوە مانگێک بەبێ هێرش و بۆردومانی تورکیا تێپەڕێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سوپای تورکیا هێرشەکانی بەتەواوەتی راگرتووە، بەڵام بەردەوامە لە بنیاتنانی بارەگای سەربازی نوێ لەسەر چیای مەتینا، دروستکردنی رێگای سەربازی لە نێوان بنکە و بارەگاکانی لە ناوچەکانی زاپ و ئاڤاشین لە سنوری قەزای ئامێدی و وێرانکردنی دارستان و بڕینەوەی دارەکانی ناوچەی زاپ و گواستنەوەیان بۆ ناو تورکیا".
ئەوەشی خستەڕوو "گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان، سەرباری دەستبەرنەدان لە چەک، سەرقاڵی دروستکردنی تونێل و ڕێڕەوی ژێرزەمینین لە ناوچەکانی گارا، قەندیل و ئاسۆس، لە یەکی ئادار تاوەکو (30)ی حوزەیران، سوپای تورکیا، هەزار و 390 هێرش و بۆردومانی بۆسەر هەرێمی کوردستان ئەنجامدابوو. ئەمە لە کاتێکدا، لە یەکی تەمووزەوە تاوەکو (30)ی ئەیلول، سوپای تورکیا تەنها (34) هێرش و بۆردومانی بۆ سەر هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە".
باسی لەوەشکرد "سەرباری ڕاگرتنی بۆردومانەکان، گوندنشینانی گوندەکانی (بەری گارێ) نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە بۆ سەر گوندەکانی خۆیان. گوندنشینانی دەڤەری نهێلێش، تا ئێستا ناتوانن بگەڕێنەوە سەر ڕەز و باخ و کێڵگە کشتوکاڵییەکانیان. لە مانگی ئابدا، کاتێک گوندنشینانی گوندی (گوهەرزێ) لە دەڤەری نهێلێ ویستیان بچنەوە سەر ڕەز و باخەکانیان، بۆ ماوەی زیاتر لە کاتژمێرێک لەلایەن سەربازانی تورکیاوە دەستبەسەرکران".
وتیشی "پڕۆسەی ئاشتی بووەتە مایەی ڕاگرتنی تەواوەتی بۆردومان و هێرش و پێکدادانی چەکداری، بەڵام لەشکرکێشی و جموجۆڵی چەکداری و فراوانکردنی هەژموونی سەربازی هەردوولا، بووەتە هۆی لاوازبوونی پڕۆسەکە و هەستیار بوونی دۆخەکە. ئەمەش وایکردووە، کە تاوەکو ئێستا گوندنشینان نەتوانن بگەڕێنەوە ناو گوند و ماڵ و کێڵگە کشتوکاڵییەکان و کاریگەری جەنگیان بەسەرەوە بمێنێتەوە".
ب ح

بیروڕا