کوردستانی

ئاگادارییەك ئاراستەی دانیشتووانی هەڵەبجە دەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاگادارییەك ئاراستەی دانیشتووانی هەڵەبجە دەكرێت


مەودا میدیا-
تا ئێستا بەشێكی هاوڵاتییانی دانیشتووی هەڵەبجە نەیانتوانیوە فۆرمی ئەلیكترۆنی خۆراك پڕ بكەنەوە و پسوڵەی خۆراكی هەڵەبجەش ئاگاداریان دەكاتەوە كە لە ئەمڕۆوە دەتوانن سەردانیان بكەن بەمەبەستی تۆماركردنی ناوەكانیان لە سیستەمەكەدا.  

بەڕێوەبەرایەتیی پسوڵەی خۆراكی هەڵەبجە لە ئاگادارییەكی بڵاوكردەوە و دەڵێت"ئەو خێزانانەی كە بە هەر هۆكارێك لە ماوەكانی رابردوودا نەیانتوانیوە لە سیستمی نوێی فۆڕمی ئەلیكترۆنیی خۆراكدا خۆیان تۆماربكەن، لە ئەمڕۆوە دەتوانن سەردانیان بكەن بۆئەوەی هەژماریان بۆ بكەنەوە".  

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە"ئەو خێزانانەی كە سەردانیان دەكەن پێویستە كارتی نیشتمانی ئەندامانی خێزان و كارتی زانیاریی لەگەڵ بەڵێننامەیەكەدا پێشكەش بكەن".   

بەڕێوەبەرایەتیی پسوڵەی خۆراكی هەڵەبجە لە راگەیەنراوەكەیدا دەشڵێت"تا ئەو كاتەی بەشی خزمەتگوزاری لەناو بەرنامەكەدا كارا نەكرێت گواستنەوە و زیادكردنی منداڵ ئەنجام نادرێت". 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan