کوردستانی

بڕی 100 هەزار تا دوو ملیۆن دینار غەرامە بۆ سەرپێچییەك دانرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕی 100 هەزار تا دوو ملیۆن دینار غەرامە بۆ سەرپێچییەك دانرا


مەودا میدیا-
بە مەبەستی زیاتر سەوزكردنی ژینگەی شارەكە، ئەنجومەنی شارەوانی كەلار چەند بڕیارێكی دەركرد و بڕی 100 هەزار تا دوو ملیۆن دینار غەرامەشی بۆ هەر كەسێك داناوە ئەگەر دارێك ببڕێتەوە یان بشكێنێتەوە. 

دانا لەتیف، لە بەشی راگەیاندنی سەرۆكایەتی شارەوانی كەلار بە مەودا میدیای راگەیاند"پێشتر بەشێك لە هاوڵاتییان بەبێ‌ گەڕانەوە بۆ شارەوانی كەلار و لایەنە پەیوەندیدارەكان هەستاون بە بڕینەوە یان هەڵكەندنی هەندێك دار و نەمام كە ئەوەش ببووە هۆی تێكدانی ژینگەی شارەكە". 

وتیشی"بۆ نەهێشتنی ئەو دیاردەیە و هاوكات زیادكردنی رێژەی سەوزایی شارەكە، نوسراوێكیان بە ژمارە (43) لە بەرواری 20/10/2025 دەركردووە چەند بڕیار و رێنماییەك بە چەند خاڵێك لەخۆ دەگرێت بەم شێوەیەی خوارەوە:

  1/ پابەندكردنی سەرجەم دوكاندارەكان و ماڵانی ناو شاری كەلار بە لە ئەستۆگرتن و پاراستنی درەختەكانی بەردەم دووكانەكانیان كەموڵكی گشتین.

 2/پابەندكردنی هەموو دووكاندار و پیشەوەران و ماڵەكانی ناو شاری كەلار بە ناشتنی نەمامێك كە بەرزی (1.5) مەتر كەمتر نەبێت و لەئەستۆگرتن و پاراستنیشی بەبەردەوامی، لە كاتی پابەند نەبوونیشیان بەبڕی (150,000) هەزار دینار غەرامە دەكرێن. 

  3/هەر هاوڵاتییەك یان كۆمپانیایەك یان دووكاندارێك هەستێت بە بڕین یان پەرچكردنی درەختەكانی ناو شار بەبێ وەرگرتنی رەزامەندی شارەوانی كەلار، ئەوا بە بڕێك پارە غەرامە دەكرێت كە لە (100,000) سەد هەزار دینار كەمتر نەبێت و لە (2,000,000) دوو ملیۆن دینار زیاتر نەبێت كە بەپێی تەمەنی درەختەكە دیاری دەكرێت. 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"بڕیارەكە لە رۆژی دەرچوونیەوە كەوتووەتە بواری جێبەجێكردنەوە". 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan