کوردستانی

پرسی دانپێدانانی زانكۆی گەرمیان بە سیاسی كراوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پرسی دانپێدانانی زانكۆی گەرمیان بە سیاسی كراوە


مەودا میدیا-
بەپێی لێدوانێكی وەزیری خوێندنی باڵای هەرێم، پرسی دانپێدانانی زانكۆی گەرمیان لەلایەن بەغداوە بە سیاسی كراوە و هیچ لایەنێكی عیراقی بۆی نییە بڵێت دان بە زانكۆی گەرمیاندا نانێین.

دكتۆر ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا لە قەزای رزگاری رایگەیاند"پرسی دانپێدانانی زانكۆی گەرمیان لەلایەن بەغداوە زیاتر لەوەی پرسێكی ئەكادیمی و یاسایی بێت، كراوە بە پرسێكی سیاسی.

وتیشی"لایەنە عیراقییەكان دەتوانن بڵێن مامەڵە لەگەڵ زانكۆی گەرمیان ناكەین، بەڵام بۆیان نییە بڵێن ئیعتراف بە زانكۆكە ناكەین یان دانیپێدا نانێین، چونكە ئەو پرسە پرسێكی دەستوورییە". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"ئەوان پەیوەندییەكی باشیان لەگەڵ حكومەتی عیراق و وەزارەتی خوێندنی باڵا هەیە و هیواداریشن ئەو كێشەیە بەپێی یاسا و دەستوور چارەسەر بكرێت". 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan