کوردستانی

وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیارێكی لە بەرژەوەندی خوێندكاران دەركرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیارێكی لە بەرژەوەندی خوێندكاران دەركرد


مەودا میدیا-
 وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند"خوێندكارانی تازەوەرگیراو لە زانكۆكانی هەرێم ماوەی سێ‌ مانگیان پێدراوە بۆئەوەی بتوانن ژمارەی كەسیی بێهاوتا یاخود (یو پی ئێن) وەربگرن بە مەبەستی خۆتۆماركردن و داخلكردنیان لە سیستمی ئەلیكترۆنی". 

ئاژماژەی بەوەشكردووە"بڕیارەكە لە پێناو بەرژەوەندی گشتی خوێندكاران و رایكردنی مامەڵەكانیانە بەشێوەیەكی خێرا و درووستنەبونی قەرەباڵغی و بەربەست بۆیان".

ئەوەش لە كاتێكدایە كە پێشتر لە كاتی خۆتۆماركردن و وەرگرتنی ژمارەی كەسیی بێهاوتا لەلایەن خوێندكارانی تازەوەرگیراو لە زانكۆكان قەرەباڵغییەكی زۆر درووست دەبوو، بەهۆی ئەوەشەوە خوێندكاران نەیاندەتوانی بە ئاسانی و لەكاتی دیاریكراودا خۆیان تۆمار بكەن. 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan