کوردستانی

ئیلهام ئەحمەد: دانووستانەکان لەگەڵ حکومەتی کاتی ئەرێنییە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئیلهام ئەحمەد: دانووستانەکان لەگەڵ حکومەتی کاتی ئەرێنییە
مەودا میدیا-

ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا ئاشکرایکرد دانووستانەکان لەنێوان شاندی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا و حکومەتی کاتی لە کەشێکی ئەرێنیدا بەرەوپێش دەچێت.

ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند "لە ئێستادا دانووستانەکان لەسەر یەکخستنی هێزەکانی سوریای دیموکرات و سوپای سوریایە و بەشداریکردنی هەموو پێکهاتەکانە لە ئیدارەی سوریای نوێ".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پێویستە ئاوارەکانی ناوخۆ بۆ ناوچەکانی خۆیان بگەڕێنەوە و گەرەنتی ئەمنی بکرێن. وەهەروەها ئەوان نیگەرانن لە سیاسەتە داگیرکارییەکانی تورکیا لە باکووری سوریا".

ئەوەشی خستەڕوو "لامەرکەزی باشترین بژاردەیە بۆ دەستەبەرکردنی نوێنەرایەتی دادپەروەرانە بۆ هەموو پێکهاتەکانی سوریا بە ژنانیشەوە، هەروەها رێگای گەیشتن بە سەقامگیری سیاسی و ئابوورییە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan