کوردستانی
ئۆجەلان و 540 زیندانیكراوی پەكەكە ئازاد دەكرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
رۆژنامەنوسێكی دیاری توركیا ئاشكرایكردووە كە بەم نزیكانە عەبدوڵا ئۆجەلان و نزیكەی 540 زیندانیكراوی تری پەكەكە ئازاد دەكرێن و سودمەند دەن لە یاسای مافی هیوا.
ئیسماعیل سەیماز، رۆژنامەنوسی دیاری توركیا رایگەیاندووە"پێشتر مەهمەت ئوجوم، راوێژكاری تایبەتی رەجەب تەیب ئەردۆگان و ئێستاش پەكەكە داوایانكردووە ئۆجەلان و گیراوانی دیكەی دۆزی كەجەكە یان پەكەكە كە ئێستا لەزیندانەكانی توركیادان یاسای مافی هیوا بیانگرێتەوە و ئازاد بكرێن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە"ئۆجەلان و پەكەكەش بەرلەوەی گەریلاكانی پەكەكە لەسنورەكانی توركیا پاشەكشە بكەن پەیامی نوێی ئیمراڵیان پێگەیشتووە، بۆیە پێشبینی دەكرێت ئۆجەلان خۆی و 540 گیراوی تری پەكەكە لە گرتووخانە بێنە دەرەوەو ئازاد بكرێن".
باسی لەوەشكردووە"ئەو وێنانەی ئۆجەلان كە دواین جار لەكاتی كشانەوەی گەریلاكانی پەكەكە بینیمان، لە ڤیدیۆوە وەرگیرابوون، بەوەش دەردەكەوێت كە ئۆجەلان لە ئیمراڵییەوە پەیامێكی نوێی ڤیدیۆیی بۆ پەكەكە ناردووە و داوای كشانەوەی لێكردوون لە توركیا و سنورەكانییەوە بۆ ناو خاكی باشوری كوردستان".
ئ پ
بیروڕا
                    
                    
                    
                    

