کوردستانی
دەمپارتی: دەبێت پشتگیری لە هەنگاوەکەی پەکەکە بکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەمپارتی) ئاشکرایکرد پەكەكە هەموو هێزە چەکدارەکانی لەناو سنووری تورکیا کشاندووەتەوە و دەبێت ئەم پێشکەوتنە بۆ دیموکراسی، یاسایی و پرۆسەی ئاشتی وەک خاڵێکی گرنگ لێکبدرێتەوە.
پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەمپارتی) رایگەیاند "دەبێت دەستبەجێ هەنگاوی یاسایی و سیاسی بگیرێتەبەر، دەبێت بە دڵسۆزییەوە پشتگیری لەم هەنگاوە بکرێت و چارەسەری دیموکراسی لە بری شەڕ پەرەپێبدرێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئاشتی تەنها بە بێدەنگکردنی چەک نابێت، بەڵکو هاوکات بە داننان بە هاوڵاتیبوونی دیموکراسی و مافە دیموکراتیسیەکان هەمیشەیی دەبێت".
ئەوەشی خستەڕوو "بێ هیوا نین، لەبەرئەوەی هێزی رێکخستنی گەلان لە هەر جۆرە چەوساندنەوەیەک گەورەترە، چونکو خەڵکی بەکەرامەتی ئەم وڵاتە بێ وەستان بۆ یەکسانی، ئازادی و ئاشتی تێدەکۆشێت".
ب ح

بیروڕا