کوردستانی

مۆڵەت بە 160 کەناڵ و دامەزراوەی دیجیتاڵی دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


مۆڵەت بە 160 کەناڵ و دامەزراوەی دیجیتاڵی دەدرێت
مەودا میدیا-

سکرتێری لقی سلێمانیی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان ئاشکرایکرد لیستی 160 دەزگا و کەناڵی دیجیتاڵ میدیاییان رەوانەی کۆمسیۆن کردووە بە تایبەت ئەوانەی لە هەرێمی کوردستان خاوەنی مۆڵەتی فەرمین.

کاروان ئەنوەر، سکرتێری لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان رایگەیاند "هیواخوازن بەمنزیکانە باجی رووماڵی میدیایی رۆژانی دەنگدان بگاتەوە پارێزگاکانی کوردستان، چونکە ئەمساڵ لە بەغدا باجەی رێگەپێدان چاپ دەکرێن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دڵنیایی بە راگەیاندنەکان دەدەن پێش 2025/11/7، کە دوایین وادەیە بۆ پێدانی مۆڵەتی میدیاکان کێشەکەیان بۆ چارەسەر دەکەن".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan