کوردستانی

رێباز حەملان: دەبێت بەغدا پابەندییەکانی خۆی جێبەجێ بکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێباز حەملان: دەبێت بەغدا پابەندییەکانی خۆی جێبەجێ بکات
مەودا میدیا-

یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ كاروباری ئابووریی ئاشکرایکرد دەبێت بەغدا پێش هەڵبژاردن، لە سەرەتای مانگی داهاتوو مووچەی مانگی ئەیلول بنێرێت.

رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ كاروباری ئابووریی رایگەیاند "فشارێکی زۆریان خستووەتە سەر بەغدا بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەران".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقدا بڕیار لەسەر ناردنی مووچەی مانگی ئەیلول (9) بدرێت".

ئەوەشی خستەڕوو "بابەتی ناردنی 120 ملیار دینارەکە لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانەوە بەستراوەتەوە بە ناردنی مووچە لەلایەن بەغداوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan