کوردستانی
هاتوچۆی هەڵەبجە هۆشداریی دەداتە شۆفێران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە ئاشکرایکرد چەند رێکارێکیان بۆ پێشوازیی لە میوانانی فیستیڤاڵی هەنار و پایز لە شارەکە گرتووەتەبەر.
عەقید عەتا بارام سەمین، بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە بە مەودا میدیای راگەیاند "داوا لە شۆفێران دەکەن پابەندی رێنماییەکانی هاتوچۆبن بە لەبەرچاوگرتنی ئەو قەرەباڵغییەی کە لەسەر رێگەوبانەکان و شارەکەدا دروست دەبێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "کارئاسانیان بۆ گەشتیاران کردووە و لە پێگەکانی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک لۆکەیشنی رێگای هاتن و چوونیان بۆ فیستیڤاڵەکە داناوە".
ب ح

بیروڕا