کوردستانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی : بەغدا گوێ لە دەنگی یەکێتی دەگرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ جەلال تاڵەبانی : بەغدا گوێ لە دەنگی یەکێتی دەگرێت
مەودا میدیا-

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاشکرایکرد ناچنە حکومەتێک کە پارە لە دەمی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەربێنێت بۆ رێوییەکی کلک بڕاو.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند "لە بەرپرسیارێتی ناترسن و بەغدا چۆڵ ناکەن تاوەکو کوردستان نەکەنە بەهەشت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "یەکێتی بە 18 کورسییەوە زیاتر خزمەتی خەڵکی هەرێمی کوردستانی کرد لەو حزبەی کە 30 کورسی هەبوو، بۆیە کەرامەتی خەڵک وەکو چاوی خۆیان دەپارێزن".

ئەوەشی خستەڕوو "ناچنە ناو حکومەتێک بەیەک چاو هەموو هاوڵاتییان نەبینێت و بە لاوازی ناچینە ناو حکومەتی نوێی هەرێم،  راپەرینێکی تری دەوێت کە یەکێتی بنێرێت بۆ بەغدا

ب ح
Qaiwan
Qaiwan